وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیاند کە خۆکوژی لە نێوان سوپای وڵاتدا زیادی کردووە و ئەمەش نیشان دەدات کە پێنتاکۆن لە کۆنترۆلکردنی خۆکوژی لە نێوان هێزەکانی سەربازی یان کەمکردنەوەکەی ناکام ماوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەی خۆکوژی لە سوپا و هێزە یەدەگەکانی ساڵی ڕابردوو و ڕێژەی خۆکوژیان بۆ هەر ١٠٠ هەزار هێزی چالاکیش زیادی کردووە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لۆید ئۆستین بەرەنگاربوونەوەی خۆکوژی لە سەربازیدا کردۆتە ئەولەویەت و سەرکردە باڵاکانی وەزارەتی بەرگریش هەوڵیانداوە بەرنامەیەک دابڕێژن بۆ زیادکردنی پشتیوانی بۆ تەندروستی دەروونی سەربازەکان و بەهێزکردنی ڕاهێنان لەسەر سەلامەتی دەمانچە و هەڵگرتنی چەک.
بەڵام هێشتا زۆرێک لە بەرنامەکان بە تەواوی جێبەجێ نەکراون و ڕێوشوێنەکان داواکارییەکانی کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆ بۆ ڕێوشوێنی توندتری سەلامەتی چەک جێبەجێ ناکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری زاراگۆزای وڵاتی ئیسپانیا بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لە خانووی بەساڵچووان ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٣ هەزار و ٧٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٣ هەزار و ٤٩٠ کەسیش بریندار بوون.
دامەزراوی گشتی کاروباری مەدەنییەکان، ئەنجومەنی کاروباری ئەسیران و ئازادکراوەکان و یانەی ئەسیرانی فەلەستین راگەیاند کە لە زیندانەکانی داگیرکەران ٢ ئەسیر شەهید بوون.